جیهان دیوان، به‌ڕێوه‌به‌ری رایگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، رایگه‌یاند : ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، په‌یوه‌سته به بڕیار و رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌ڵامه‌تی نیشتمانییه‌وه.
جیهان دیوان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه له ئێستادا، شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌ڵامه‌تی نیشتمانی، بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه یان ده‌ست پێ نه‌كردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ده‌ن و گوتی: "هه‌ر كاتێك شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌ڵامه‌تی نیشتمانی بڕیار بده‌ن، ئه‌وا گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه"
گوتیشی: "هۆشدارییمان داوه‌ته سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، له‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن".
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌ساردووه.
له‌ئێستادا، رێگه دراوه ته‌نها گه‌شتی ئاسمانیی به ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه گیریان خواردووه، ئه‌نجام بدرێن.
له عێراق، 25 هه‌زار و 717 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه له‌و ژماره‌یه 856یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11 هه‌زار و 330ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.