ئه‌مڕۆ (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به سه‌رپه‌رشتی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئێستای كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانیدا‌و ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كران، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌خشیویانه به پارێزگاری سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به كۆی ده‌نگ چه‌ند بڕیاردرا بریتیه له :
1- هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تردا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به پشتبه‌ستن به به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تا (١/ ٧/ ٢٠٢٠) به داخراویی ده‌مێنێته‌وه‌و ڕێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت هاتووچۆ بكات، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا دیاریكراون .
2- ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمیی داموده‌زگا حكومییه‌كان، جگه له هێزه‌كانی ناوخۆ‌و كه‌رتی ته‌ندروستی و، خزمه‌تگوزاریی فه‌رمانگا خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی سروشتی ئه‌رك و ئێشكگریی خۆیان، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (٢١/ ٦/ ٢٠٢٠)وه بۆ ڕۆژی (٢٧/ ٦/ ٢٠٢٠)، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (٢٨/ ٦/ ٢٠٢٠) ده‌وامی فه‌رمیی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
3- له ڕۆژی (٢١/ ٦/ ٢٠٢٠)وه هه‌موو مزگه‌وت و په‌رستگاو شوێنه ئاینییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانیدا داده‌خرێن .
5- له ڕۆژی (٢١/ ٦/ ٢٠٢٠)وه تا ڕۆژی (١/ ٧/ ٢٠٢٠) هه‌موو نۆرینگه ئه‌هلیه‌كانی پزیشكی ددان داده‌خرێن و له‌كاتی زۆر پێویستدا هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی سه‌نته‌ره ڕاوێژكارییه‌كانی پیره‌مێردو شۆڕش تایبه‌ت به ددان بكه‌ن. هه‌ر كلینیكێكی پزیشكیی و تاقیگه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان نه‌بێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت .
6- له ڕۆژی (٢١/ ٦/ ٢٠٢٠)وه تا ڕۆژی (١/ ٧/ ٢٠٢٠) له سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا، چێشتخانه‌كان ته‌نها به دلیڤه‌ری ده‌توانن كاربكه‌ن و چایخانه‌و قاوه‌خانه‌و سارده‌مه‌نیه‌كانیش به‌بێ شوێنی دانیشتن ده‌توانن به‌رده‌وام بن.
7- له ڕۆژی (٢١/ ٦/ ٢٠٢٠)وه نێرگه‌له‌خانه‌و هه‌ر كافتریایه‌ك كه نێرگه‌له پێشكه‌ش بكات، مه‌له‌وانگه، لایڤ میوزیك، جیمه‌كان، یانه شه‌وانه‌كان، مه‌یخانه‌كان، شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن و سه‌رگه‌رمكردن، هۆڵی بۆنه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان، داده‌خرێن.
8- پرسه‌و پرسه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و سه‌رقه‌بران و سه‌ردانی نه‌خۆش و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهه‌نگگێڕانێك قه‌ده‌غه‌ن .
9- گواستنه‌وه‌ی گشتیی (پاس و مینی پاس) له ڕۆژی (٢١/ ٦/ ٢٠٢٠) بۆ (٢٨/ ٦/ ٢٠٢٠) له سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا، ڕاده‌گیرێت، هه‌ر شۆفێرێك سه‌رپێچی بكات ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
10- هه‌ر شۆفێرێكی (ته‌كسی) پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان نه‌بێت، بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت .
11- له هه‌ر شوێنێك، ڕێنماییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت، بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت .
12- هه‌ر كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌و مۆڵ و شوێنێكی كه‌رتی تایبه‌ت پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان نه‌بێت، بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت .
13- هه‌ر بازرگانیكردنێك به خوێن و پلازمای خوێنه‌وه به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت و قه‌ده‌غه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا داوا له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه له‌م په‌تایه چاكبوونه‌ته‌وه‌و توانای به‌خشینی خوێنیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆییانه‌ی ویژدانیانه‌ی ئه‌خلاقیانه‌ی نیشتمانیانه، خوێن ببه‌خشنه ناوه‌نده‌كانی خوێن وه‌رگرتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و ڕۆڵی مه‌ردانه‌ی خۆیان له ژیاندنه‌وه‌ی هاونیشتمانیه‌كانیاندا ببینن .
14- پێویسته هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزیی و خۆیان له هه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌دوور بگرن .
15- پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره حكومییه‌كان لێپرسینه‌وه‌و ڕێكاره‌كان وردتر‌و زیاتر‌و خێراتر بكه‌ن و هه‌ر فه‌رمانگه‌و لیژنه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌میی بكات، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕیی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
16- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به قائیمقامه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی سنوره كارگێڕییه‌كانی خۆیان ڕێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.