بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستی سلێمانی بەرەو ناجێگیری دەڕوات و ئەگەر دۆخەكە وابڕوات ھەموو بنەماڵەیەكی سلێمانی قوربانی كۆرۆنایان دەبێت و لایەنی كەم لە ھەموو خێزانێك كەسێك تووشی كۆرۆنا دەكات.
د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیابد ئەگەر دۆخی ھەر شوێنێكی دیكە وەك سلێمانی بوایە 15 رۆژ كەرەنتین دەكرا، بەڵام بارودۆخی سلێمانی لە رووی سیاسی و بازرگانی و كۆمەڵایەتی ناجێگیرە، لەبەر ئەوە ژووری ئۆپەراسیۆن نەیتوانیوە ئەو بڕیارە بدات.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دهشڵێت ، سوپاسی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ ئەو ھاوكاریەی پێشكەشیان كردوین، جێگەیەكی باش دەگرێت.
ئاماژه بهوهش دهكات كه دۆخی تەندروستی سلێمانی بەرەو ناجێگیری دەڕوات، رۆژانە ئەو ژمارەی بڵاودەكرێتەوە دوو ھێندە خەڵك تووش دەبێت، بەڵام ئێمە فریای پشكنین ناكەوین، بەشێك ھاووڵاتییانیش لە ماڵەوەن و پشكنین ناكەن.
ههروهها راشیگهیاند ،ئەو رێكارانەی تەندروستی سلێمانی داوای دەكات لە شوێنەكانی دیكە جێبەجێ دەكرێت، بەڵام لە شاری سلێمانی جێبەجێ ناكرێت، بۆیە خەڵكی شارەكانی دیكە پارێزراوترن.
دهشڵێت ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات ھیچ بنەماڵەیەك نابێت لە سلێمانی قوربانی كۆرۆنای نەبێت، ھەروەھا ھیچ خێزانێك نابێ لانی كەم ئەندامێكی خێزانەكەیان تووشی كۆرۆنا نەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.