Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 16:28

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی کەرەنتین کرا

‌ بۆ ماوەی 15 رۆژ
کوردستان TV
100%


سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بەمەبەستی خۆپارێزی زیاتر لەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 15 رۆژ كەرەنتین كرا.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی خراپبوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤارۆسی كۆرۆنا و لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەسەرجەم دادگاكانییەوە بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ وە تا ٢٠٢٠/٧/٤ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.