Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 16:36

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان كۆده‌بێته‌وه‌

 له‌سه‌ردانه‌كه‌ی  سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق  له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى  پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق   کۆدەبێتەوە.

لەسەر ئاستی  لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.