له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه یٔەو تۆمەتبارەیان دەستگیر كرد، كە ماوەی 2 رۆژ هاوسەرەكەی و دوو منداڵی خۆی لە گەرماودا كەلەپچە كردبوو و هەڕەشەی كوشتنیشی لە هاوسەرەكەی كردبوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتبارەكە بە ناوی (ف.ف.م) كە خۆی و هاوسەرەكەشی توركن، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەمانچەیەكی بێ مۆڵەتیشی لە دەست گیرا، كە دواتر دانی نا بە تاوانەكەیدا
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تۆمه‌تبار بەپێی ماددە (7)ی خێزانی، بەند كرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.