له پارێزگاكانی واست و سه‌ڵاحه‌ددین، ناوه‌ڕاست و باكووری عێراق، ١٩٩ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، تۆماركرا و هاوكات چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له سێ پارێزگای ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له واست به میدیاكانی خۆجێی راگه‌یاندووه كه له تاقیگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، ١٤٦ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رجه‌م تووشبووه نوێیه‌كان، ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی كه‌ره‌نتین كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، جه‌مال عه‌كاب له لێدوانێكی رۆژناوانییدا رایگه‌یاندووه كه ٥٣ كه‌سی دیكه له‌و پارێزگایه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هاوكات راگه‌یه‌ندرا كه كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار باشووری عیراق، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له میسان ئاشكرایكردووه كه نه‌قیبی پێشووی هونه‌رمه‌ندان له‌و پارێزگایه، جه‌میل جه‌بار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه كه‌سیكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له میسان گیانی له‌ده‌ستداوه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی له ناوچه‌ی كه‌رخ رۆژئاوای به‌غدا، جاسب له‌تیف حه‌جامی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی راگه‌یاندووه كه یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ردوو ئیمام كازم، حه‌مید فه‌خری ده‌رعان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا هۆشداری ئه‌وه دراوه كه هێشتا مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌یه و تا دێت به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی، ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته روو له هه‌ڵكشانه.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستیی له عێراق به‌رده‌وام داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق تا ئێستا، ٢٥ هه‌زار و ٧١٧ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه له‌و ژماره‌یه ٨٥٦یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١ هه‌زار و ٣٣٠ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.