حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری، گه‌شتوزار و شوێنه‌واری عێراق، رایگه‌یاند كه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه له وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه ناو لیستی شوێنه‌واری جهانییه‌وه.
حه‌سه‌ن نازم له لێدوانێكدا ئاشكرایكردووه كه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه له وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه ناو لیستی شوێنه‌واری جهانییه‌وه و گوتی:"له‌ئێستادا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه له وڵاته‌كه‌مان بخه‌ینه ناو لیستی شوێنه‌واری جهانییه‌وه، پلانێكی باشمان له‌وباره‌یه‌وه داناوه ".
راشیگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌یش برتییین له"ده‌ریای نه‌جه‌ف، گۆڕستانی وادی سه‌لام، كه‌ناراوه‌كانی دیجله‌ی كۆن، شه‌قامی ره‌شید، شاری ئاینی نیپور، شاری ئیسلامی واست، نه‌مروود له نه‌ینه‌وا، ده‌روازه‌ی ئامێدی له دهۆك، قه‌ڵای كه‌ركووك و مناره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رێگای حه‌جی كۆن كه كۆفه و مه‌ككه و مه‌دینه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.