پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: پێویسته گشت لایه‌ك له‌وه تێ بگات كه خه‌بات و حوكمڕانی به موزایه‌دات و سیاسه‌تی نابه‌رپرسانه ناكرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه ....
ڕاگه‌یێندراوێك له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
بۆ ڕای گشتی
زۆر نیگه‌رانین به‌رانبه‌ر گرژی و په‌ره‌سه‌ندن و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و تۆپباران و بوردومانه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، كه بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتیانی سڤیل و ناسه‌قامگیری له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م بابه‌ته تازه نییه و له ساڵانی ڕابردوویش دووباره بووه‌ته‌وه. هه‌موو جار و ئه‌م جاره‌یش قسه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م دوو وڵاته كردووه و نیگه‌رانییه‌كانمان پێ ڕاگه‌یاندوون. ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ جۆره دژایه‌تیێكیان به‌رانبه‌ر هه‌رێم نییه و هۆكاری بوردومانه‌كان بوونی هێزه چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كانه كه له‌ناو خاكی هه‌رێم، كرده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران و توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئێستا په‌كه‌كه نزیكه‌ی پێنجسه‌د گوندی هه‌رێمی كوردستانی له‌به‌رده‌سته و ئێمه چاوپۆشیمان لێ كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت به‌هۆی بوردومانه‌كان زیانی گه‌وره‌تر به هه‌رێم ده‌كه‌وێت و شوێنه‌كانی تری هه‌رێمیش ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی.
پێویسته گشت لایه‌كیش له‌وه تێ بگات كه خه‌بات و حوكمڕانی به موزایه‌دات و سیاسه‌تی نابه‌رپرسانه ناكرێت. بۆیه پێشتر گوتومانه و ئێستایش ده‌یڵێینه‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و ڕێكاری ئاشتیانه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له پارچه‌كانی تر و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و لایه‌نه چه‌كداره‌كانی تر ناتوانن پابه‌ندی بڕیار و حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان بن با شه‌ڕ و چاڵاكییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان و چیتر نه‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠ـی٦ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.