پارێزگای ھەولێر رایدهگهێنێت ، بەھۆی تووشبوون چەند بەرپرسێكی ئیداریی و فەرمانبەر، بۆ ماوهی 7 دهوام لە سەرۆکایەتی شارەوانی ههولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی رادەگیرێت.
دهقی راگهیاندراوی پارێزگای ههولێر:
دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان و تووش بوونی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری شارەوانیی2 و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر و چەند فەرمانبەرێکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پشت بەستن بە خاڵی شەشەمی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی سەرۆکایەتی شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ماوەی یەک هەفتە لە 2020.6.20، تاوەکو 2020.6.27.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.6.20
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.