نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی درۆیه‌كی شاخداری هه‌ڵبه‌ستووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گوایه ئه‌وان وه‌كو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوسراوێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌و، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق رێگری له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردووه، لێره‌وه چه‌ند راستیه‌ك بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رله‌به‌ری دووه له راستی و به‌هیچ شێویه‌ك و له‌لایه‌ن هیچ په‌رله‌مانتارێكه‌وه داواكاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه.
دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و په‌لامارو هێرشانه‌ی سوپای توركیای بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه كردووه و به پێشێل كردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی داناوه و داواشی كردووه به زوترین كات حكومه‌تی فیدراڵ داوا له توركیا بكات ئه‌و هێرشانه را بگرێت.
سێیه‌م: له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی تووشبوونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی راگرتووه و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام نادات.
چواره‌م: تاوه‌كو ئێستا ئه‌م به‌ڕێزه‌مان نه‌بینیوه له‌ناو ھۆڵی په‌رله‌مان یان میدیایه‌كی عه‌ره‌بی و عێراقی داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكات و ته‌نیا پاڵه‌وانی نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چه‌ند كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه.
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه وه‌زیره‌كه‌ی كورده و له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، دووجار بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای له به‌غدا كردووه و نامه‌ی ناڕه‌زایی پێداوه و بۆ ھه‌مان مه‌به‌ست بانگھێشتی باڵیۆزی ئێرانیشی كردووه.
شه‌شه‌م: ئێمه به مافی خۆمان ده‌زانین كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بگرینه‌به‌ر و داوای ئاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین، چونكه ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره درۆ و قسه‌ی ناراست به ده‌می جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستێت .
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٠٢٠/٦/٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.