نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی دۆڕاند كه له دژی یانه‌ی بارسێلۆنای تیپی پێشووی خۆی پێشكه‌شی دادگای كردبوو
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، دادگای مه‌ده‌نی شاری بارسێلۆنا سكاڵای نێیماری له دژی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕه‌تكرده‌وه كه تیایدا یاریزانه‌كه داوای قه‌ره‌بۆیه‌كی مادی به بڕی چلوسێ ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار یۆرۆی له كارگێڕی بارسا كردبوو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه دادگا داوای له نێیمار كردووه بڕی شه‌ش ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار یۆرۆ بۆ بلاوگڕانا بگه‌ڕێنێته‌وه
هاوكات نێیمار ده‌توانێت تانه له‌م بڕیاره‌ی دادگا بدات و كارگێڕی بارسێلۆناش بڕیاریداوه له به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یانه‌كه له‌م دۆسیه‌یه به‌رده‌وام بێت
جێگای باسه نێیمار له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یی و به بڕی دووسه‌دوبیستودوو ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام ناكۆكیه‌كانی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ كارگێڕی بارسا له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی له یانه‌كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.