یه‌كێتی تۆپی پێی ئیمارات به‌فه‌رمی ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ئه‌ویش دوای وه‌ستانی یاریه‌كانی خوله‌كه له پازده‌ی ئاداری ڕابردوو كه ئه‌و كات نۆزده گه‌ڕی خوله‌كه ئه‌نجامدرابوو و یانه‌ی شه‌بابی ئه‌هلی به كۆكردنه‌وه‌ی چلوسێ خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بوو، یانه‌ی عه‌ینیش به جیاوازی شه‌ش خاڵ له پله‌ی دووه‌مدا بوو، هه‌ر به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئیمارات، هیچ یانه‌یه‌ك به پاڵه‌وانی خوله‌كه دیاری نه‌كراوه‌و هیچ یانه‌یه‌كیش بۆ خولی پله دوو دانابه‌زێت، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و یانانه‌ی كه به‌شداری له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ده‌كه‌ن پشت به ڕیزبه‌ندی كۆتایی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیمارات ده‌به‌سترێت
له بڕیارێكی دیكه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیمارات هاتووه كه ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی ئیمارات بۆ تۆپی پێ به هه‌مان شێوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی عه‌ین و زه‌فره گه‌یشتبوونه یاری كۆتایی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.