Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:49

دیزاینی نوێ بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێله‌کانى کیا پیکانتۆ راگه‌یاندرا

به‌شێوه‌یه‌كى نایاب و به‌ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو
کوردستان TV
100%

كیا پیكانتۆی نوێكراوە: دیزاینی نوێ و نایاب و تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو

• دیزاینی نوێ بۆ هەموو جۆرەكان، لە نێویشیاندا GT-Line وX-Line.
• هەیبەتێكی زیندوو: بژاردەی نوێ و ڕەنگی جۆراوجۆری كابینەی ناوەوە.
• تایبەتمەندیی دڵنیایی پێشكەوتوو، كە سیستەمی "یارمەتیدانی پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن" و "یارمەتی دوورخستنەوە لە پێكدادان لە پێشەوە"ی تێدایە.

عێراق، 20ی یۆنیۆی 2020- كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" چەند نوێكارییەكی گرنگی بۆ بچووكترین ئۆتۆمبێڵی خۆی كە ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆیە (Picanto) زیاد كردووە، ئۆتۆمبێڵە نوێكراوەكان لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020 لە بازاڕە هەڵبژێردراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بەردەست دەبن. پیكانتۆ كۆمەڵێك تەكنیكی دڵنیایی و تەكنەلۆژیای زانیاری تێدایە، كە هەمیشە ئەم جۆرە تەكنیكە تەنیا لە ئۆتۆمبێڵی گەورە و نرخ بەرزەكاندا هەن، هەروەها ئۆتۆمبێڵەكە كۆمەڵێك گواستنەوەی جووڵێنەری هەیە كە بە ئەندازەیەكی نوێ دروستكراوە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان، ئەمە سەرەڕای نوێكارییەكی داهێنەرانە لە دیزاینی ناوەوە و دەرەوە.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراوە، ژمارەیەك تەكنیكی دڵنیایی پێشكەوتووی بۆ زیاد كراوە، كە هەمان تەكنیك لە ئۆتۆمبێڵە قەبارە گەورەكانی كیادا هەن، ئەمەش وا دەكات ببێتە دڵنیاترین ئۆتۆتۆمبێڵ لە جۆری خۆی. یەكێك لە چاككردن و نوێكردنەوەكانیش گێڕی جۆری (AMT)ی دەگرێتەوە، لە كیا، لە پێناو هاژوشتنێكی سەلامەتتر.
یاسر شابسووغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی "كیا مۆتۆرز" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا ڕایگەیاند: "ئۆتۆمبێڵی كیا پیكانتۆی نوێی چاككراو، پەرەپێدانێكی گەورەی یەكێك لە جۆرەكانی ئۆتۆمبێڵەكانمانە، بە تەكنەلۆژیایەكی تەواو نوێ و تایبەتمەندیی دڵنیایی و دیزاینێكی سەرسوڕهێنەر و نوێكراوە ئامادە كراوە، بەم جۆرەش پیكانتۆی نوێ، ئاستی دڵنیایی و بەها و ئاسوودەبەخشی و جوانی، تا ڕادەیەكی زۆر زیاد دەكات. ڕه‌نگە ئۆتۆمبێڵەكە بچووك بێت، بەڵام زۆرێك لەو شوفێرانە لە دەوری خۆی كۆ دەكاتەوە كە حەزیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێڵانەیە و دەیانەوێ لە شاردا چێژێكی ڕاستەقینەیان پێ دەبەخشێت".

دیزاینی دەرەوەی نوێكراوە، دیمەنێكی ناوازەی هەردوو جۆری GT-Line وX-Line
دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ زۆر سەرنجڕاكێشە، بەتایبەتیش لەگەڵ ئەم نوێكارییەی لە جۆری وەرزشیی GT-Line و جۆری X-Line ئەنجام دراوە و ئیلهامەكەی لە ئۆتۆمبێڵی دەبڵ ئەكسڵ وەرگیراوە، لە ئەنجامدا دیمەنێكی نایابی نوێكراویان هەیە.
ڕووكاری هەردوو جۆری پیكانتۆ G-Line و X-Line، پێداچوونەوەیان بۆ كراوە بۆ ئەوەی ئامادەییەكی بەهێزتریان هەبێ، ئەمەش لە "لووتی پڵنگ"ی پێشەوەی دەست پێ دەكات، كە چوارچێوەیەكی نەخشێنراو و دیمەنێكی كراوەی هەیە، چوارچێوە ڕەنگ كڕوومییەكەی شێوەیەكی نایابی پێ بەخشیوە، كە بەرەو بەشی خوارەوەی ڕووناكییەكانی پێشەوەی درێژ دەبێتەوە و دووبارە دیزاین كراوەتەوە. بەم جۆرە دیمەنێكی جوانتر و پانتر و جێگیرتر بە ئۆتۆمبێڵەكە دەبەخشێت، هەردوو لای تۆڕەكانی "لووتی پڵنگ" لایتێكی پێشەوەی سووری جۆری GT-Line و بەرگێكی ڕەشی ڕووخسار میكانیكی لە شێوەی X-Line هەیە كە لەگەڵ دەرچەكانی هەواگۆڕكێی گونجاوە.
لایتەكانی پێشەوەی هەر دوو جۆرەكەی ئێستا دیزاینێكی نوێیان بۆ كراوە، ڕووناكییەكانی هێمای ڕۆژ چوار گلۆپی LEDیان پێوەیە. لە دواوەش، ئۆتۆمبێڵەكان دیزاینێكی نوێ و كۆمەڵێك لایتی LEDی بۆ دانراوە. هاوكات دیزاینێكی بەرتەسكتری لایتەكانی تەمومژ، دیمەنێكی ناوازەتریان سەبارەت بە گۆشەكانی دیتنی دواوە پێ بەخشیوە.
دەعامی هەردوو جۆری GT-Line وX-Line دیزاینێكی نوێیان هەیە، هێڵەكانی دەرەوەی هەیكەلی ئۆتۆمبێڵەكە وردەكاریی زیاتریان بۆ كراوە، بۆ ئەوەی سەردەمییانەتر دەركەون، ئەم گۆڕانكارییانە دەبنە هۆی ئەوەی كە دیزاینی X-Line پتەوتر بێت و دیمەنێكی بەهێزتری هەبێت. بەڵام دیمەنی جۆری GT-Line زیاتر بە ئەدایە نایابەكانی GTی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەناسرێتەوە. دەرچەكانی هەواگۆڕكێی دەورەی دەعامییەكانی GT-Line گەورەتر و پانترە و هەمان ڕەنگی هەیكەلی ئۆتۆمبێڵەكەی هەیە، لەگەڵ ڕووبەرێكی ڕەشی درەوشاوە و لایتی تەمومژی شێوە ئەڵماسی، جۆری X-Line لە ئۆتۆمبێڵە دەبڵ ئەكسڵەكان، پلێتێكی پارێزراو خزی هەیە، لەگەڵ بەرگێكی ڕەنگ كانزایی كە دروشمی X-Line و چوارچێوەیەكی ڕەشی بریقەدار كە لە تۆڕی پێشەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو چوارچێوەی وشككردنەوەی تایەكان لە هەردوو لای ئۆتۆمبێڵەكە.
پیكانتۆی نوێكراو، بە 10 ڕەنگی جیاوازی پڕ لە ژیان بەردەستە، ئەمەش دەرفەتی هەڵبژاردنی زۆر دەخاتە بەردەم كڕیاران، هەروەها ویلە ئەلەمنیۆمەكەی بە دوو جۆر دیزاینی نوێ بەردەستە و بەم شێوەیەش هەیبەتی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی وەرزشی بەهێزتر دەكات: دیزاینی شێوە تیشكی بە پێوانەی 16 یان 14 ئینج و دیزاینی شێوە ئەڵماسیی دووڕەنگی بە پێوانەی 16 ئینج.

شاشەی كاتبەسەربردن و زانیاریی چاككراو و بژاردەی جیاواز بۆ تایبەتمەندكردنی كابینەكەی
ناوەوەی كابینەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ كۆمەڵێك نوێكاریی بینینەكی و تەكنەلۆژی تێدا ئەنجام دراوە، كە پەیوەستن بە سیستەمی دەنگی و بینینەكی (AVN) لەناو شاشە گەورە دەرپۆقیوەكەی بە پێوانەی 8.0 ئینج، لە پاڵ شاشەیەكی ژمارەیی HD بە پێوانەی 4.2 ئینج لەلای پێوەری تایبەت بە شوفێر.
بەپێی هەڵبژاردنی جۆر و وڵاتەكە، قوماشی كوشینەكانی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ ڕەنگی ڕەش یان چەرمی دروستكراون، هەروەها ئەم ئۆتۆمبێڵە نوێكراوە كۆمەڵێك كەلوپەلی نوێی ڕاخراوی بۆ زیاد كراوە بۆ ئەوەی دیمەن و هەستێكی سەردەمییانە و كوالێتی بەرز پێشكەش بكەن. ناوەوەی كابینەكە كۆمەڵێك هێڵی تێدایە بە ڕەنگەكانی ڕەش و زیوی و ڕەشی درەوشاوە، ئەم هێڵانەش لەسەر دەرگاكان و تابلۆی كۆنتڕۆڵكردن و گێڕبۆكسەكەن.
كابینەی ناوەوەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراو، بە كۆمەڵێك ڕەنگی جیاواز و داواكراو بەردەستە، كە كڕیاران دەتوانن بەگوێرەی تایبەتمەندیی كابینەكە و مواسەفاتی ئۆتۆمبێڵەكە و وڵاتەكە هەڵیبژێرن.
چەپكی "لیمۆی سەوز" (Lime Pack) لە كابینەی ناوەوەیدا یەك پلەی ڕەنگی ڕەشی هەیە، لەگەڵ درزی زۆر جیاواز بە ڕەنگی سەوزی لیمۆیی و بالیفی كوشینەكانی لاتەنیشتی سپین، لەگەڵ گێڕ و چوارچێوەی دەرچەی هەواگۆڕكێی درێژبووەوە بە ڕەنگی كانزایی زیوی، هەندێ لەمسە لەسەر دەرگاكان بە هەردوو ڕەنگی زیوی و سەوزی لیمۆیی هەن.
بەڵام ئۆتۆمبێڵی چەپكی پرتەقاڵی (Orange Pack) كابینەكەی ناوەوەی پلەیەك ڕەنگی ڕەشی هەیە لەگەڵ درز و هێڵی كابینەی ناوەوەی تایبەت بە ڕەنگی پرتەقاڵی، لەمسەی هەردوو ڕەنگی ڕەش و پرتەقاڵی لەسەر دەرگاكان هەن. ئۆتۆمبێڵەكانی چەپكی سوور (Red Pack) لەسەر ڕەنگی ڕەش، لەگەڵ بالیفی سووری كوشینەكان، لەگەڵ هێڵی جیاواز بە ڕەنگی سەوز و لەمسە بە هەردوو ڕەنگی سوور و ڕەش لەسەر دەرگاكان هەن. دواجاریش چەپكی سەوز (Green Pack) هێڵی جیاواز و تایبەت بە ڕەنگی سەوز لە سەرانسەری كابینەكەدا هەیە، لەمسە بە هەردوو ڕەنگی زیوی و سەوز لەسەر دەرگاكان هەن، لەگەڵ ڕاخەرێكی شیك بە لەمسەی قوماشی دینیم.

داهێنانی بزووێنەری "سمارت ستریم"ی نوێ بۆ زیادكردنی لێهاتوویی
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراو لە بازاڕە هەڵبژێردراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، بە یەكێك لە سێ بزووێنەرەكانی بەنزین "سمارت ستریم" (SmartStream)ی نوێ دەوڵەمەند كراوە، هەر یەكێكیش لەمانە لێهاتووی ئۆتۆمبێڵەكە زیاتر دەكات و دەردراوەكانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن كەم دەكاتەوە، بە بەراورد لەگەڵ بزووێنەرەكانی پێشوو، سیستەمی پرژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین (GDI) بارگاویی تۆڕبینی (T-GDi) بە فراوانی 1،0 لیتر، كە هێزێكی پاڵنەر بە هێزی 100 ئەسپ بەرهەم دێنێ، یان دوو بزووێنەری پڕژاندنی دوانەیی (DPFI) بە فراوانیی 1،0 لیتر و هێزی 67 ئەسپ و 1،2 لیتر و هێزی 84 ئەسپ.
لە داهێنانەكانی دیكە ئەم لایەنە، بزووێنەری پرژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین بە تۆڕبینی (T-GDi) لە سیستەمی پرژاندنی سووتەمەنی بە فشاری بەرز، كە فشارەكەی دەگاتە 350 بار، لەكاتێكدا بزووێنەرەكانی هەواگۆڕكێی سروشتیی تەكنیكی فرەخاڵی پرژاندن، دەگۆڕێت بە تەكنیكی پرژاندنی دوانەیی نوێ، لەگەڵ چاككردنی كاتی پرژاندن لەپێناوی لێهاتووییەكی زیاتری بەكاربردنی سووتەمەنی. ئەم تایبەتمەندییانە هێڵەكانی گازی بەكارهاتوو و ڤالڤە ناكاراكان دووبارە دەخولێنێتەوە، لەپێناو ئەوپەڕی لێهاتوویی و بەكاربردنی سووتەمەنی.
هەر سێ بزووێنەرەكە، بە سیستەمی ئیدارەدانی گەرمییانەی تێكچەقیو (ITMS) كە تەبریدێكی باشتر و لێهاتووتری هەیە، هەروەها ئەم سیستەمە لە بەشی چاككردنەوەی تەبریدی جووڵێنەر، لە خاڵی ئیشپێكردن دەگۆڕێت.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراو، یەكەم جۆرە بە گێڕی جۆری (AMT) كە گێڕەكەی پێنج خێرایی دەستیی هەیە لەگەڵ ئیشپێكەری تێكهەڵكێش و گێڕ بۆ بە ئۆتۆماتیككردنی هەردوو پڕۆسەكە كار دەكات. بە بەكارهێنانی تێكهەڵكێشی تاكانەی وشك، گێڕی خێرایی دەستیی دڵنیاكراوە، بژاردەیەكی ئابووریی باشە بۆ ئەو كڕیارانەی حەزیان لەو ئاسوودەیی و ئاسانكارییەیە كە لە گێڕی ئۆتۆماتیكیدا هەیە، بێ ئەوەی كار لە لێهاتووییەكەی و بەكاربردنی سووتەمەنی بكات، وەك ئەوەی لە گێڕی دەستیدا هەیە.

زانیاری و كاتبەسەربردن
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ سیستەمێكی دەریاگەڕیی بە شاشەی لەمسی دەرپۆقیوی گەورەی هەیە، بە پێوانەی 8،0 ئینج، ئەمەش وەك جێگرەوەی سیستەمەكەی پێشتر كە پێوانەكەی 7،0 ئینج بوو، هەروەها تایبەتمەندیی پەیوەندیكردنی بە كۆمەڵێك ئامێرەوە هەیە لە ڕێگای بلوتووس، كە سەرنشینان دەتوانن لە یەك كاتدا دوو مۆبایلی پێوە پەیوەست بكەن، یەكێكیان بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و مۆسیقا و ڤیدیۆ، دووەمیشیان تەنیا بۆ مۆسیقا و لێدانی ڤیدیۆ. ئەم سیستەمە هەردوو جێبەجێكاری Apple CarPlay وAndroid Auto تێدایە وەكو تایبەتمەنندییەكی بنەڕەتی.

كۆمەڵێك سیستەمی یارمەتیدەری فراوان بۆ شوفێر و تەكنیكی دڵنیایی و ئاسوودەبەخشی
پیكانتۆی نوێ كۆمەڵێك نوێكاریی سیستەمی یارمەتیدەری پێشكەوتووی شوفێری (ADAS) لە جۆری ئۆتۆمبێڵەكانی كیا تێدایە، هەروەها كۆمەڵێك سیستەمی دڵنیایی چالاك بۆ گرەنتیكردنی سەلامەتیی سەرنشینان، ئەمەش وای كردووە ببێتە یەكێك لە ئۆتۆمبێڵە سەلامەتەكانی جۆری خۆی.
مواسەفاتەكان بریتین لە: سیستەمی پێشكەوتووی یارمەتیدانی شوفێر لە پیكانتۆ سیستەمی "ئاگاداركردنەوەی پێكدادان لە پێشەوە" (FCA) كە توانای ئەوەی هەیە شوفێر لە بوونی ئۆتۆمبێڵ و پیادە ئاگادار بكاتەوە. سەرەڕای ئەمەش، ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ سیستەمی ئاگاداركردنەوە لە پێكدادانی خاڵی كوێری (BCA) هەیە، لەگەڵ "یارمەتیدان بۆ مانەوە لە خاڵی ڕێڕه‌وی ڕۆیشتن" (LKA) و "ئاگاداركردنەوەی شوفێر" (DAW) و "یارمەتیدانی پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن" (LFA).
سیستەمی "یارمەتیدان لە پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن" (LFA)، بەكاردێت بۆ كامێرا و هەستیاریی پێشەوە و چاودێریكردنی هێماكانی سەر شەقام و كۆنتڕۆڵكردنی ئاراستەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ و پاراستنی پێگەی لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەكە. هەروەها ئۆتۆمبێڵە نوێیەكە سیستەمی "یارمەتیدان بۆ دووركەوتنەوە لە پێكدادان بە ئۆتۆمبێڵەكانی دواوە" (RCCA)ی هەیە كە شوفێر ئاگادار دەكاتەوە، لە كاتی كشانەوەشدا ئەگەر ئۆتۆمبێڵێكی تر لە لای ڕاستی یان لای چەپی هەبوو، ئۆتۆمبێڵەكە دەوەستێت و ناكشێتەوە.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ سیستەمی "هێمای ڕاوەستانی لەناكاو" (ESS)ی بۆ دانراوە، كە بەهۆیەوە گلۆپی هێماكانی ئاگاداركردنەوەی هەڵدەبێت، بۆ بەئاگابوون لە ئۆتۆمبێڵەكانی دواوە، ئەمە لەكاتێكدایە ئەگەر شوفێر ناچاربوو بەشێوەیەكی لەناكاو برێكەكەی ڕاكێشێ. سیستەمی "یارمەتیدان بۆ سەركەوتن لە لێژاییەكان" (HAC) بە بەكارهێنانی برێك ئۆتۆمبێڵ جێگیر دەكات، بۆ ئەوەی لە كاتی دەرچوون و سەركەوتن بەسەر لێژاییەكاندا، بە نەرمی سەركەوێ.
ئەم وەشانە نوێیە "كۆنتڕۆڵی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ" (VSM) و "ئاراستەكردنی خولی برێك" و "كۆنتڕۆڵكردنی برێك لە گۆشەكان" (CBC) و "ڕاوەستان لەسەر ڕێڕەوێكی ڕاست" (SLS)، وەكو چەند تایبەتمەندییەكی بنەڕەتیی ئەم ئۆتۆمبێڵە دانراون، ئەمانەش وا دەكەن كە شوفێر لە كاتی ڕاكێشانی برێك یان لێژبوونەوەدا، بەسەر گۆشەكاندا زاڵ بێت و كۆنتڕۆڵیان بكات.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێ، نزیكەی حەوت ئێڕباگی جیاوازی لە ناو سەرانسەری كابینەكەیدا هەیە، لەگەڵ ئێڕباگ بۆ هەردوو ئەژنۆی شوفێر، بەپێی مواسەفاتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەكان. هەروەها جێگیركردن و خاڵی تەركیزكردنی تایبەت بە كوشینی منداڵان "ئایسۆفیكس" (ISOFIX).
-كۆتایی-

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كیا موتورز:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە. بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێڵە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی "UEFA" 2019" دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن:
www.kianewscenter.com

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نیم:
كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن. كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم لایەنانە دەدەن.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.