مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا پەیامێکی لەڕێگەی ئەکاونتەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر و ئینستاگرام بڵاوکردەوە رایگەیاند: کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ پەنابەران.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە میوانداریکردن و پێشکەشکردنی پێداویستی بۆ ملیۆنێک و سەد هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سوریا و ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق .
لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا، هیوادارم جیهان ئەوانی لە یاد بێت .
پێویستیمان بە هاوکاری نێودەوڵەتی و یارمەتیی داراییە بۆ ئەوەی زەمینەخۆش بکەین تا بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە بگەڕێننەوە ناوچەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.