Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 14:20

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ به‌غدا
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20/6/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، پێشوازى لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، كێشه‌كانى نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمى كوردستان تاوتوێ كران و تيشك خرايه‌ سه‌ر قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و چۆنييه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى.

هەر لە دیدارەكه‌داجه‌خت لەسەر گرنگيی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگيى هەمووان بۆ تێپەڕاندنی سه‌ختييه‌ هه‌نووكه‌ييه‌كان و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و چارەسەركردنی كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوور كرايه‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.