Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 14:29

کەشناسی هاووڵاتیان ئاگادارده‌کاته‌وه‌ بەهیچ شێوەیەک سەیری خۆرگیرانه‌که‌ی سبه‌ی نەکەن

سبه‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان روو ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

کەشناسی هەرێم هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ کە بەهیچ شێوەیەك راستەوخۆ سەیری خۆر نەكەن، چونكە دەستبەجێ زیانی راستەوخۆ بەچاو دەگەیەنێت.


پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەك شەممە دیاردەی خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان روودەدات و داواشدەكات هاووڵاتیان سەیری خۆر نەكەن لەوكاتەدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە (21/6/2020) خۆگیرانی نیمچەیی لەهەرێمی كوردستاندا روودەدات، پێوانە فەلەكییەكان لە زوەوە ئاماژەیان بە روودانی خۆرگیرانێكی ئەڵقەیی كردووە كە لە رۆژی یەكشەممە روو دەدات.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی كه‌شناسی ئەو وڵاتانەی وەكو ئێمە خۆرگیرانی نیمچەیی دەبینن گەلێ زۆرن، بەڵام ئەوانەی لەسەر رێڕەوی ئێمەن بریتین لە: (نەیجەرو چادو باشوری لیبیاو میسرو فەلەستین و ئوردن و لوبنان و سوریاو هەرێمی كوردستان و باكووری ئێران و توركمانستان و ئوزبەكیستان و باشووری كازاخستان و مەنگۆلیاو باكووری رۆژهەڵاتی چین و هەردوو كۆریای باكوورو باشوورو ژاپۆن).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.