تەرمی هاووڵاتیەک لەدایکبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو.
له راگهیهندراوێكی مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان هاتووه، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی هەردەیی سەر بەناحییەی شێخ تەویلەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( امید حسین حسن ) لەدایکبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو.
بەوتەی کەسووکاری ناوبراو خێزاندارەو دەستکاری چەکی کردووە لەجۆری( کڵاشکۆف ) لەیٔەنجامدا فیشەکی لەدەست دەچووە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.