نوێكراوه‌ته‌وه ...
ئه‌حمه‌د رازی،یاریزانی پێشووی به‌ناوبانگی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌حمه‌د رازی له‌نه‌خۆشخانه‌ی نه‌عمان بوو له‌به‌غدا، له‌ماوه‌كانی رابردوو دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستیی له نێوان جێگیر‌و خراپ‌دا بوو،هه‌ر شه‌وی رابردووش باری ته‌ندروستیی تێك ده‌چێ و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وابریاربوو كاتژمێری دووی به‌یانی ئه‌مرۆ به‌كاتی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری، ئه‌حمه‌د رازی ره‌وانه‌ی عه‌مانی پایته‌ختی ئورده‌ن بكرێت،به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌م كاته‌و گیانی سپارد.
ئه‌حمه‌د رازی هه‌میش ساڵحی له‌دایك بووی 21-4-1964 ه‌و یاریزانی تۆپی پێ عێراق بووه‌و به یه‌كێك له‌دیارترین یاریزانه‌كان له سه‌رده‌می زێرینی تۆپی پێی عێراق دا‌ده‌نرێت له 21-6 -2020 كۆی دوایی كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.