سامان ئهحمهد بهکر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: پەرلەمانی کوردستان دەستبە کارەکانی دەکاتەوە.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای تۆمارکردنی چەند حالەتێکى توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوپەرلەمانی کوردستان ، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ سەلامەتی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆماوەی دوو هەفتە کارەکانی خۆی راگرێت، خۆشبەختانە ئەو کەسانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر گەرانەوە ماڵی خۆیان و تەندروستیان زۆرباشە.
ڕاشیگهیاندووه: کاری لە پێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت له:
۱-دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان
۲-دۆخی دارایی هەرێم
۳-زۆری جموجۆلی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان
٤-بابەتە هەنووکەییەکانی نێوخۆی و هەرێمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.