رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی هۆشداریدا له‌وه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی عێراق به‌هۆی كۆرۆناوه تێكبشكێت.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه ، عێراق به‌رده‌وام له شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی په‌یوه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا،چونكه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته دوێنێ شه‌ممه له‌ته‌واوی عێراقدا 1870 حاڵه‌تی دیكه‌ی تۆمار كردووه ، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له رۆژێكدا تۆمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له 24 كاتژمێری رابردوودا 88 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار كراوه كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌وه‌ته‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا بڵاوبۆته‌وه، به‌مه‌ش كۆی رێژه‌ی تووشبووان له عێراق بۆ 29 هه‌زارو 222 تووشبوون به‌رزبۆته‌وه‌و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كانیش گه‌یشتۆته هه‌زارو 13 كه‌س.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.