Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 10:23

ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مایی (ئییان هۆلم) کۆچی دوایی کرد

ئەكتەرێكی بەناوبانگی زنجیرەی (سەید الخواتم) بوو بەناوی (بیلبۆ باگینز)
کوردستان TV
100%

(ئییان هۆلم) ئەكتەری سینەمایی بەریتانی و پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی سینەمایی (شاریۆتز ئۆف فایەر) ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەو ئەكتەرە سینەماییە رۆڵی هەبوو لە زنجیرە فیلمی سینەمایی (سید الخواتم) بەناوی (بیلبۆ باگینز)، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری تری كردوه‌ به‌ڵام زیاتر لە زنجیرە فیلمی سینەمایی (سید الخواتم) ناوبانگی ده‌ركرد.

مێژووی كاری سینەمایی ئەو ئەكتەرە دەگەڕێتەوە بۆس اڵی (1965) كاتێك بەشداری فیلمی (زە هۆم كامینگ) كرد، كە بابەتێكی نووسەری بەناوبانگ (هارۆلد پینتەر) بوو.
ktv

اخبار الان

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.