سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه ئێران تا ئێستا له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌و له‌وانه‌شه ڤایروَسه‌كه تا دوو ساڵ به‌رده‌وام ببێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران له‌سه‌ر زاری نمه‌كی گواستویه‌تییه‌وه كه رایگه‌یاندووه: تا ئێستا ئێمه له شه‌پۆڵی یه‌كه‌می ڤایرۆسه‌كه‌داین، ره‌فتاری ڤایرۆسه‌كه له باشووری هه‌رێمی كرمان جیاوازه له‌گه‌ڵ ره‌فتاره‌كانی له هه‌رێمه‌كان و شاره‌كانی دیكه وه‌ك كهرمزگان و میناب و به‌نده‌ر عه‌باس.
هه‌روه‌ها نمه‌كی ئاشكرای كردووه كه له‌سه‌دا 87 ی تووشبووانی ئێران به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌ناڵێنن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.