كاتژمێر حه‌وت و ٤٠ خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دیارده‌ی خۆرگیران له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی بوومه‌له‌رزه‌زانیی ھه‌رێمی كوردستان، دیارده‌یه‌كه ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێری خایاندووه.
ئه‌م دیارده‌یه كاتێك روو ده‌دات كه مانگ ده‌كه‌وێته نێوان خۆر و زه‌وی، به‌م شێوه‌یه سێبه‌ری مانگ ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شێك له گۆی زه‌وی و تاریكی ده‌كات و دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش به ھۆگرانی سروشت ده‌كات.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی ھه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دیارده‌ی خۆرگیران له ھه‌رێمی كوردستان رووده‌دات، بۆیه پێویسته ھاووڵاتییان به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ھه‌وڵ نه‌ده‌ن راسته‌وخۆ له رێی (تلسكۆب، دووربین و كامێرا) له‌ھه‌ر كات و ساتێك و له‌ژێر ھه‌ر بارێكدا سه‌یری خۆر بكه‌ن، چونكه ده‌ستبه‌جێ زیانی راسته‌وخۆ به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.