هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، سێ حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له باشووری پارێزگای كه‌ركووك خاپووركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان، سێ حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له ناوچه‌ی دۆڵی چا باشووری پارێزگای كه‌ركووك، بۆردومانكردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بۆردومانه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراوه كه به‌هۆیه‌وه، سێ حه‌شارگه‌كه خاپووربوون.
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌ڵه‌تی دژبه داعش، مایڵز كاگنیز له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه شكستیان به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێناوه و له‌ئێستادا، پلانێكی تاكتیكیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی رێكخراوه‌كه داناوه.
مایڵز كاگنیز گوتیشی: "له كۆتاییدا، خاپووركردنی حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش، ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له شار‌و شارۆچكه‌كان له ناوچه‌كه".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی روونكرده‌وه كه سه‌رجه‌م هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق بۆ یارمه‌تیدان به ئامانجی شكستپێهێنانی یه‌كجارێكی داعش له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێن و گوتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له راوه‌دوونانی شانه نووستووه‌كانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.