حازم جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند: زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به‌م دواییانه له عێراق، پێشبینی كرا‌و بوو.
جومه‌یلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییان به رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وه‌یش پێشبینی كرا‌و بوو".
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، حازم جومه‌یلی هۆشداری دا له زیادبوونی ژماره‌ی قوربانییان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق دا و گوتی:ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق زیاد بكات، ئه‌وا ره‌وشی كه‌رتی ته‌ندروستیی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا، 29 هه‌زار و 222 كه‌س له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌یش هه‌زار و 13 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 13 هه‌زار و 212 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.