دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د رازی ئه‌فسانه و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یه‌نرا، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی فورات نیوز وورده‌كاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌حمه‌د رازی ئه‌فسانه و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له نه‌خۆشخانه‌ی نو‌عمان له‌به‌غدا ئاشكرا كردووه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه كه كۆچكردوو ئه‌حمه‌د رازی دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30چۆته گه‌رماوی نێو ژووری چاودێری چڕ ،ئامێری هه‌ناسه‌دانی له‌سه‌ر ده‌می لابردووه‌و دوای نیو كاتژمێر گیانی له‌ده‌ستداوه‌و كه‌وتۆته سه‌ر لای راستی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له‌كاتی رووداوه‌كه هیچ تیمێكی پزیشكی له شوێنه‌كه‌دا نه‌بوون، ته‌نها ساڵح رازی برای له ژووره‌كه‌دا یاوه‌ری بووه.
هاوكات دكتۆر سه‌ڵاح ئه‌لعنزی،به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نو‌عمان به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه،كه شه‌وه‌كه‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د رازی زۆر باش بووه‌و به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ ئامێری هه‌ناسه‌دانی لابردووه چۆته ئاوده‌ست ،به‌ڵام له‌وشوێنه له‌هۆش خۆی چووه‌و له‌كاتژمێر 7:15 گیانی له‌ده‌ستداوه.
گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌حمه‌د رازی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو شه‌قامی عێراقیدا به‌دوای خۆیدا هێنا و داوا له مسته‌فا كازمی كراوه كه وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ر كار لابدات،چونكه ئه‌و نه‌یتوانیوه ئیداره‌دانی قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.