ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێنج تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆڕۆنا له شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا دێت ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له كوردستان به‌گشتی و له پاێزگای سلێمانی به تایبه‌تی به‌رزتر ده‌بێته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیارییه‌وه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان بپارێزن، چونكه ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شایه‌نی باسه قوربانییه‌كانی ئه‌مڕۆ كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه كیانیان له‌ده‌ستداوه پیاون و ته‌مه‌نیان له نێوان 38 بۆ 70 ساڵیدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.