Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 08:22

دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان له‌ گه‌رمیان ڕاگیرا

كۆبوونەوەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوە چوو
کوردستان TV
100%

كۆبوونەوەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەڕێوە چوو، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا دەوامی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گه‌رمیان بۆماوەی هەفتەیەك ڕابگیرێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هەڤال ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان،  ڕاگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/6/2020ى ژووری ئۆپه‌راسێنی ئیدارەی گەرمیان كە بە سه‌رپه‌رشتیی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوە چوو، بڕیار درا له‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ تا 28ى ئه‌م مانگه‌، ده‌وام لە دامودەزگا حكوومییەكانی ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی بێت".

گوتیشی: "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزییە لە پەتای كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا چڕتر دەكرێنه‌وه‌".

 

ktvktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.