رێكخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد.
پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "یونسکۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەم لۆگۆیە لەسەر پێشنیازی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمان-ەوە کێشراوەو وەک لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان لەلایەن یونسکۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".
لە 30/10/2019 رێكخراوی یونسكۆ 66 شاری جیھانی وەك شاری داھێنەر ناساندن، لەناویاندا شاری سلێمانی بۆ داهێنان له بواری ئهدهب و شاری سنه له بواری میوزیك وهكو دوو شاری داهێنهر دهستنیشان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.