بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت، تۆمەتبارێکیان لە شاری هەولێر لەکاتی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێبووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان ئەو کەسەی دەستگیرکراوە "بڕی شەش کیلۆ و 550 گرام ماددەی هۆشبەری لەدەستگیراوە".
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستبەسەرداگیراوە پێکهاتووە لە "سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر (حەشیش)، بڕی کیلۆیەک و 800 گرام (تلیاک) و بڕی کیلۆیەک و 750 گرام (شیشە)".
تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای 14ی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.