Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 08:19

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا دەردکات

لە کرێی سێ مانگی پارالێلیش خۆش دەبێ
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا دەردکات و لە کرێی سێ مانگی پارالێلیش خۆش دەبێ.

بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی 6ی 2020 دەرچووە، بڕیارێک بۆ بەشێک له قوتابیان دەرکراوە.

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ماوەی 3 مانگ لە 10ی3 بۆ 10ی 6 دیاریکراوە وەکوو قەرەبوو بۆ ماوەی خوێندن و مۆڵەتی خوێندن بۆ گشت قوتابیانی خوێندنی باڵا واتا دیبلۆمی باڵا و دکتۆرا و ماستەر.

لە بڕیارەکە ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە گشت ئەو قوتابیانەی دکتۆرا و ماستەر دەگرێتەوە کە لە زانکۆ کانی هەرێمی کوردستان پێشووتر وەرگیراون یان دەستیان بە خوێندنی ئەکادیمی کردووە له بوارەکانی کوڕسات و توێژینەوە و تاوتوێکردن.

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختی کردۆتەوە هەر قوتابی و خوێندکارێک بە شێوازی پارالێڵ وەرگیرابێت ئەو 3 مانگە کرێی خوێندنی لێوەرناگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.