Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 08:25

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

تاوەکو رۆژی 01-07-2020 درێژکرایەوە.
کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو رۆژی 01-07-2020 درێژکرایەوە.

 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان:

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی نیشتیمانی عێراقی، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی هەتا رۆژی ۱-۷-۲۰۲۰ درێژبکاتەوە.

 

بڕیارەکە گەشتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

لە بڕیارەکەدا هەڵاواردن کراوەو رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.