Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 08:23

سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

تەنیا 27 تووشبووی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگاکە هەن
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ئێستا تەنیا 27 تووشبووی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگاکە هەن.

ئێستا کۆی گشتیی ئەوانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 118 کەس و تەنیا 27 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون. تائێستاش لە دهۆک 145 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، هیچ تووشبوویەکی کۆرۆناش گیانی لەدەستنەداوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 539 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 358 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 98 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.