له كۆندا ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى نزیك به 50 گوند ، پزیشكێكى كورده‌وارى ياخود میللى هه‌بوایه ئه‌و پزیشكه چاره‌سه‌رى هه‌موو ناوچه‌كه‌ى ده‌كه‌وته ئه‌ستۆو، زۆربه‌ى ئه‌و پزیشكانه چاره‌سه‌رى هه‌موو شكست ده‌رد و نه‌خۆشیه‌كانى ده‌كرد ، له‌م هه‌واڵه‌دا سه‌رنجتان بۆ ته‌نیا گوندێك راده‌كێشین كه ته‌نها له 120 ماڵ پێكهاتووه به‌ڵام 46 پزیشك و بروانامه‌ى دكتۆراى لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت
گوندى (كه‌ڕكه‌هڕه‌كى خه‌زل) كه سه‌ربه قه‌زاى قه‌سرى شیرینى پارێزگا كرماشانه سه‌ره‌ڕاى نه‌دارى و خراپى بارى گوزه‌رانیان له كۆى 120 ماڵ 46 پزیشك و پسپۆرى بواره‌كانى دیكه یان لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان له تاران و شاره‌كانى دیكه‌ى ئێران و ده‌ره‌وه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن
له‌و 46 بروانامه به‌رزه هه‌موو جۆره پسۆریه‌ك به دى ده‌كرێت هه‌رله پسپۆرى هه‌ناو و میشك و چاو و ئێسك و پێست و پسۆریه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك زمان و مێژوو جوگرافیا‌و فه‌لسه‌فه ....
به پیى زانیاریه‌كانى ئێمه زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌و گونده خزم و كه‌سى یه‌كترین جگه له كارى كشتوكالى و ماڵات به‌خێوكردن گرنگیه‌ى زۆریشیان به خوێند و خوێنده‌وارى و زانست داوه هه‌میشه له نێو خێزانه‌كان ركابه‌رى له‌سه‌ر نمره‌ى به‌رز و پسپۆریى هه‌بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.