ئەمڕۆ یەكشەممە یەك هەزار و 646 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران، 87 كەسی تووشبووش بە هۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەست دا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 27 كەس كراوە، لە ئەنجامدا پشكنینی یەك هەزار و 646 كه‌س ئەرێنی دەرچووە.
هەروەها له دوێنێشەوە 87 كه‌سی تووشبوو بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، 724 تووشبووش چاك بوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.