نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان دووپاتی كرده‌وه، هه‌موومان يه‌ك چاره‌نووسمان هه‌يه و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقييه‌كانه، جه‌ختیشی كرده‌وه، دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندين ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هه‌ردوولا، چیتر نابێت بچینه‌وه سه‌ر ڕابردوو، به‌ڵكو ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و رێكه‌وتنێكى گشتگير كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: دۆخی ئێستا سه‌خته و ده‌كرێ قه‌يرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌تێك بۆ هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ختى و قه‌يرانه‌كانى ئێستاش به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌مووانه و به‌رده‌واميى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى باشتر له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوى كێشه و دۆسيه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور نیشاندا، ڕۆڵى سه‌ركرده و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيشى بۆ پشتگيرى له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به رێكه‌وتن به گرنگ و پێويست زانى.
له به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی نێچيرڤان بارزانی، سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌يامێكى ئه‌رێنى و هه‌نگاوێگى دروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جددیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان زانی و خۆشحاڵييان به ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و گه‌يشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ له يه‌كه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌ركۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه. ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه، هادى عامرى، سه‌رۆكى ليستى فه‌تح، نوورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا و ده‌سته‌ى سياسيى ره‌وتى سه‌در كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ئێستاى وڵات و ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌تى تازه‌ى فيدراڵ، قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى داعش له عێراق، گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پاراستنى سه‌روه‌رى و سنووره‌كانى وڵات و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.