ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له كۆرۆنا و رێگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
پوخته‌ی بڕیاره‌كان:
1- ده‌وام له رۆژی دووشه‌ممه 11ی حوزه‌یران تا شه‌ممه‌ی داهاتوو 27ی حوزه‌یران راده‌گیرێت. بڕیاره‌كه هێزه‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه.
2- فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان ده‌درێتی بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی لیستی ئێشكگری ئه‌ركه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن.
3- سه‌رجه‌م كافتریا، چایخانه، قاوه‌خانه، مه‌له‌وانگه و هۆڵی له‌شجوانی و نێرگلهخانه و هۆڵی بۆنه و یانه و یاریگا و كۆڕوكۆبوونه‌وه و پیشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل داده‌خرێن.
4- پرسه و بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان له ماڵ و هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
5- چێشتخانه‌كان ته‌نیا به دیلیڤه‌ری ده‌توانن كار بكه‌ن.
6- نۆڕینگه‌كان پێویسته ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
7- هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت رێكاری به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
8- پاسه‌وانی سنوور به هه‌ماهه‌نگی یه‌كه ئیدارییه‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ سنووره‌كان تۆكمه‌تر بكه‌ن.
9- سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان داده‌خرێن تا ئه‌و كاته‌ی ره‌وشه‌كه به‌ره‌و كۆنترۆڵ ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.