Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 08:18

ئەنجومەنی باڵای فەتوا: هەر پارەیەک لەبەرانبەر پلازمای خوێن وەربگیرێت حەڕامە

 ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان: نابێت پلازمای خوێن مامەڵەی پێوە بکرێت
کوردستان TV
100%

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت کە نابێت پلازمای خوێن مامەڵەی پێوە بکرێت و لە بەرانبەریدا پارە وەربگیرێت، چونکە ئەو پارەیە حەرامە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

الحمدللە والصلاة والسلام علی رسول الله وآله وصحبه ومن والاه وبعد:

ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەخشینی پلازمای خوێنی پێ کارێکە پەسەند و چاکەخوازییە، کە کەسی چاکبوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمای خوێنی خۆی ببەخشێت بەو کەسانەی کە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن، بەڵام بە سێ مەرج:

یەکەمیان : مامەڵەی پێوە نەکرێت و لە بەرانبەریدا پارە وەرنەگیرێت، چونکە ئەو پارەیە حەرامە.

دووەم : پێویستە کارێکی خۆبەخشی بێت دوور بێت لە ئیحراجی و فشار و (غصب الحياء).

سێهەم: پێویستە بە پێی راپۆرتی پزیشکی و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ئەو کارە ئەنجام بدرێت و کاردانەوەی خراپی نەبێت بۆ کەسی بەخشەرەکە، واتە موزاعەفاتی لاوکی نەبێت وەک کەم بوونەوەی بەرگری لەش.

بەم سێ مەرجە دروستە بەخشینی پلازمای خوێن بە خەڵکێک کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵکو خێرێکی زۆر گەورەیشە، دەبێتە هۆی رزگاری مرۆڤەکان لە مردن، خودایش فەرمویەتی" هەرکەسێک مرۆڤێک رزگار بکات لەمردن وەک ئەوە وایە کە تێکڕای مرۆڤەکانی رزگار کردبێت" وەک دەفەرموێت: (ومن ٲحیاها فکٲنما ٲحیا الناس جمیعا)(سورة المائدة/ ۳۲)

واللە تعالی اعلم

وصلی الله علی سيدنا محمد وآله وصحبه اجمعين

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان

29 شوال 1441ك

2020/6/21م

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.