بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه هونهرمهند عەتا چاوشین یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی بەنهخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
هونهرمهند عەتا چاوشین لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ گیانی سپاردووە، ئەمەش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی تەندروستی.
عەتا چاوشین لەدایکبووی شاری سلێمانییە، ماوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە و ماڵی لە سەقز بووە، لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە ٣٥ ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە، یەکەم گۆرانی کە پێی ناسرا گۆرانیی هۆ غەریب مەڕۆ بوو، جگە لە بەستە و مەقام، بەندبێژێکی باشیش بوو و لەگەڵ گۆرانیبێژ و بەندبێژ (میدیا حسێن) هاوڕێیەتییەکی نزیکیان هەیە. لەگەڵ ژەنیاری شمشاڵ (قالە مەڕە)، دانیشتنیان هەیە و بۆ یادگاری تۆماریان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.