لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) نۆ مليۆنى کەسى تێپەڕاند.
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) نۆ مليۆنى کەسى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكان، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ نۆ مليۆن و شەش هەزار و ٧٥٩ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە دوو مليۆن و ٣٤٨ هەزار و ٨٣٩ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لهدوای ئەمريكاش هەر يەك لە بەڕازيل (يەك مليۆن و ٧٣ هەزار و ٣٧٦)، لە رووسيا (٥٨٤ هەزار و ٦٨٠)، لە هيندستان (٤٢٦ هەزار و ٩١٠)، لە بەريتانيا (٣٠٤ هەزار و ٣٣١)، لە ئيسپانيا (٢٩٣ هەزار و ٣٥٢)، لە شيلى (٢٥١ هەزار و ٣٥٥)، لە پيرۆ (٢٥١ هەزار و ٣٣٨)، لە ئيتاڵيا (٢٣٨ هەزار و ٤٩٩)، لە ئێران (٢٠٤ هەزار و ٩٥٢) و لە ئەڵمانيا (١٩١ هەزار و ٥٧٥) حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.
هاوكات لە توركيا ١٨٧ هەزار و ٦٨٥ حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.
ئەو وڵاتانەى كە لە سەرووى ٥٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بەم شێوەيە:
"پاكستان (١٧٦ هەزار و ٦١٧)، مەكسيك (١٧٥ هەزار و ٢٠٢)، فەڕەنسا (١٦٠ هەزار و ٣٧٧)، سعووديە (١٥٧ هەزار و ٦١٢)، بەنگلاديش (١١٢هەزار و ٣٠٦)، كەنەدا (١٠١ هەزار و ٢٨٦)، باشوورى ئەفريقا (٩٧ هەزار و ٣٠٢)، قەتەر (٨٧ هەزار و ٣٦٩)، چين (٨٣ هەزار ٣٧٨)، كۆلۆمبيا (٦٥ هەزار و ٦٣٣)، بەلجيكا (٦٠ هەزار و ٥٥٠)، بيلارووسيا (٥٨ هەزار و ٥٠٥)، سويد (٥٦ هەزار و ٤٣)، ميسر (٥٥ هەزار و ٢٣٣) و ئيكوادۆر (٥٠ هەزار و ٦٤٠) حاڵەت".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، تا ئێستا له نزیكهی ٢٠٠ وڵات و ههرێمدا بڵاوبووهتهوه.
هاوكات ژمارهی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به پهتاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٦٨ هەزار و ٧٤٥ كەس.
ههروهها چوار مليۆن و ٧٨٨ هەزار و ١١ تووشبووى پهتاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستاشدا، سێ مليۆن و ٧٤٩ هەزار و ٩٩٤ نەخۆش چارەسەر وهردهگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.