به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه‌كانی ژوری یٔۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمامیه‌ت (14) شوێن داده‌خات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچی كردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری یٔۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت (14) شوێنی كاركردن داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
وتیشی: شوێنه داخراوه‌كان له كافتریا و گازینۆ، چێشتخانه و چایخانه، سارده‌مه‌نی و شیرینی، نانه‌وانخانه هۆڵه‌كانی وه‌رزش، پێكهاتون.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك رێكاری خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، ژوری یٔۆپراسیۆنه‌كان له‌سلێمانی بڕیاری داخستنی یٔه‌و شوێنانه‌ی داوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه به لیژنه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت یٔه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی ژوری یٔۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی مه‌كه‌ن تا لیژنه‌كان ناچارنه‌بن شوێنه‌كانیان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.
یٔاماژه‌ی بۆ یٔه‌وشكرد، به‌فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.