Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 06:28

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق دەستی پێکرد

لە ناوچەكانی سەڵاحەدین تاوەكو سنووری دیالە، سامەڕا و كەركووك
کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"، بە ئامانجی پشكنین و پاكسازیكردنی ژمارەیەک ناوچە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە سێ محیوەرەوە دەستی پێ كرد.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، عەمید یەحیا رەسول راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی 'پاڵەوانەكانی عێراق' بە ئامانجی پشكنین و پاكسازیكردنی ژمارەیەک ناوچە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە سنووری یەكلاكەرەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی (دیالە، سامەڕا و كەركووك) دەستی پێ كرد.

ئاماژەی بەوەیش داوە، ئۆپەراسیۆنەكە لە سێی میحوەرە دەستی پێكردووە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، سامەڕا و دیالە، هێزەكانی فیرقەی نۆی زرێپۆش، هێزەكانی كۆماندۆ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و سوات و هێزەكانی پۆلیسی فیدرال سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركووك تیایدا بەشداری دەكەن.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، عەمید یەحیا رەسول باسی لەوەیش كردووە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سەڵاحەددین، دیالە، سامەڕا و كەركووك لە پۆپەراسیۆنەكەدا، بەشدارن.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پشتیوانی لەلایەن فڕۆكەكانی سوپا و فڕۆكەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینكراوە.

باس لەوەیش كراوە كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، پشكنین و پاكسازكردنی رووبەری چوار هەزار و 835 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، هەروەها راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و كەسانی داواكراوە.

لە ماوەكانی رابردوودا، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری باشووری رۆژئاوای كەركووك ئەنجامدرابوو كە لە میاندا، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەك حەشارگەیش خاپووركران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.