Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 06:25

ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی خانەنشینانی ئاسایی دەدرێ

مووچەی خانەنشینانی ئاسایی ناگرێتەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە، مووچەی خانەنشینانی ئاسایی ناگرێتەوە.

حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی خانەنشینان دەستکاری ناکرێت، بە تایبەت خانەنشینانی ئاسایی، بەڵکوو مووچەی خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان 50% کەم دەکرێتەوە.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، لە بڕیارەکە ئاماژە بەوە کراوە تەنیا ڕێژەی 50%ی مووچە بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت، کە بە پلەی وەزیفەی باڵا و پلە تایبەت خانەنشین کراون، لەگەڵ ئەوانەی بە پلەی باڵای (أ) و (ب) لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ خانەنشین کراو.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ڕوونیشى كرده‌وه‌، بۆ جێبەجێکردنی بڕیازەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، وەزارەتی دارایی ڕێنمایی دەردەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.