Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 06:27

له‌زیقار 231 که‌سی دیکه‌ تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون

هەشت كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست دا
کوردستان TV
100%

 لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، 231 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، هەروەها هەشت كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست دا.


لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، 231 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، هەروەها هەشت كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە زیقار بە میدیاكانی خۆجێی راگەیاندووە كە لە تاقیگەكاندا، 231 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستنیشانكراون.

سەرچاوەكە ئاشكرایشی كردووە، زۆربەی تووشبووە نوێیەكان، لەو كەسانەن كە بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی دیكەدا هەبووە.

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار بە میدیاكانی خۆجێی راگەیاندووە كە هەشت كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەو پارێزگایە، گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیش داوە كە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی هۆكارەكانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو پارێزگایە دەست نیشان بكات.

باسی لەوەیش كردووە كە كاری لیژنەكە لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، تەواو دەبێت.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 30 هەزار و 868 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 935ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.