پۆلیسی هەولێر کەسێک دەستگیر دەکات کە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسێک.
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی ههولێر بڵاوی كردهوه كه دوای یٔەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر یٔاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی شارەوانی شەڕێك ڕووی داوە و كەسێك بە ناوی (ر.د.ف) بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كەسێكی تر، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، چەقۆوەشێنەكە رووبەڕووی پۆلیس بووەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس دەمودەست قۆڵبەستیان كرد.
راشیدهگهیهنن پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە و تۆمەتباری ناوبراویش بەپێی ماددەكانی 229 و 413 لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دراوەتە دادگا.
پۆلیسی هەولێر دهستگیرکردنى کهسێکی راگهیاند
پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.