Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:25

نرخی بەرمیلێک نه‌وتى خاوی برێنت گەیشتە 42 دۆلار و 11 سەنت

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%


 بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٤٢ دۆلار و ١١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٤٢ دۆلار و ٣٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٤٢ دۆلار و ٢٣ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٢٧ی ئەمڕۆ نرخەکە بەڕێژەی سەدا ٠،٣ دابەزینی بەخۆوەبینی و بە ٤٢ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

لە هەمان کاتدا، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نیگەرانییەکانی کاریگەری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئابووری وڵاتان، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەو هەنگاوانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت گرتوویەتییەبەر، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە رێگریکردن لە دابەزینی خێرای نرخی نەوت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەشی کە کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوت "Baker Hughes" بڵاوی کردوونەتەوە، سەکۆکانی بیرە نەوت لە ئەمریکا لە ١٣-١٩ی حوزەیران بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، ١٠ سەکۆ کەمی کردووە و بووەتە ١٨٩ سەکۆ، بەمشێوەیە ماوەی ١٤ هەفتەی یەک لەدوای یەکە ژمارەی سەکۆی بیرە نەوتەکانی ئەمریکا کەم دەکات و تا ئێستا، ٤٩٤ سەکۆ لە کۆی گشتیی کەمی کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.