Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 04:18

عێراق چووە قۆناغی مەترسیدارەوە

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

 وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، وڵاتەكەمان چووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.

وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاند كە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، عێراق چووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.

حەسەن تەمیمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە تا ئێستا هیچ چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە و لەئێستادا، خۆپارێزی باشترین چارەسەرە و گوتی:

بەم دواییانە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەماندا زیادی كردووە، ئەمەیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە عێراق چووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.

وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی باسی لەوەیش كرد كە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ژمارەیەك نەخۆشخانە تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە بكەن.

ئەمەیش لە كاتێكدا هۆشداری ئەوە دراوە كە هێشتا مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی عێراق هەیە و تا دێت بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، ژمارەی قوربانییانی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە روو لە هەڵكشانە.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 30 هەزار و 868 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 935ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.