ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رد، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق وئیلیزابێت رۆزنستۆك، كونسولی گشتی به‌وه‌كاله‌ت، كۆلۆنێل شه‌ین سیلین راوێژكاری ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی – وه‌زاری له‌هه‌رێمی كوردستان، كۆبوەوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقی‌دا، تاوتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به روداوه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی گوندی "دارا"ی سه‌ر به سنوری خانه‌قین كرد، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆریست هه‌ڵیانكوتا‌یه سه‌ر دانیشتوانی كوردی بێتاوانی ئه‌و سنوره و7 كه‌سیان لێ شه‌هیدكردن، وتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چه‌ندینجار له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و جوڵه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه هۆشدارییان داوه و دا‌واشیان له‌سوپای عیراقی‌دا كردوه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ناوچانه بپارێزین و بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕبكەینە‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ تایكه‌رد، راوێژكار و فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عیراق، ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی داعش و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانیان كرد، وتیشی: ئه‌ركی هه‌موان قورستربوه، له‌كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی په‌تای كۆڕۆنا هه‌یه و تیرۆریستانیش به‌دوای ده‌رفه‌تتدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازیه‌ی ئه‌مریكا، دوپاتیكرده‌وه، بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، ئه‌وان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقدا.
به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه، گفتوگۆكردن بو، له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه و پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه رێكخستنه‌وه و دابینكردنی مافه داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه شایسته به‌خۆیان بێت، به له‌به‌رچاوگرتن و تێگه‌یشتن له‌ره‌وشی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم و بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی پڕۆژه یاسای چاكسازی.
كۆبونه‌وه، به گفتوگۆكردنی وردی پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و هێزێكی یه‌كگرتو و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیانه به‌هاوكاری ئه‌مریكا و وڵاتانی تری هاوپه‌یمانان كۆتاییهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.