جێگری بهڕێوهبهری تهندروستیی سلێمانی رایگهیاند كه ئهمڕۆ دووشهممه سێ توشبوی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گیانیانلهدهستداوه.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ یەکێکیان عەتا چاوشینە کە پێشتر هەواڵی گیانلەدەستدانی بڵاوکراوەتەوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، ئەو سێ کەسە دوو پیاو و ئافرەتێکن و هەموویان خەڵکی سەنتەری شاری سلێمانین، زیاتر لە هەفتەیەکە لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.
یەکێک لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، عەتا چاوشین، هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و باشووری کوردستان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.